شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج بە سەرپەرشتی بەرپرسی بەرپرسی ناوەند، سەردانی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لەو وڵاتە کرد.
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی19.02.2023 شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرپەرشتی دکتۆر نورەدین خۆشناو بەرپرسی ناوەند، سەردانی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد، و لەلایەن محەمەد ئەسکەندەر بەرپرسی ناوچە و کارگێڕانی ناوچە، بەگەرمی پێشوازی کران .
لەمیانەی سەردانەکەدا باس لە یادە نەتەوەییەکان کرا و، جەختیش لەسەر کاری هاوبەش و پێکەوەیی بۆ ئایندە کرا.
جێی باسە، لە کۆتاییدا هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی ئەم دیدارانە لە پێناو خزمەتی زیاتر بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بکرێت.