نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفرانسی کولتور و ئایینەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەند كوردستانى-نەمسا، لە ڤیەننا بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی وتوێژی کولتور و ئایینەکانی لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.

 ڕۆژی هەینی، ڕێککەوتی 03.02.2923 لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڤیەننا، نزار موسا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، بەشداری کۆنفرانسی کولتوری و ئایینییەکانی کرد.

کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک دیپلۆماتکار و کەسایەتییەکان و، نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجامدرا.

کۆنفرانسی ساڵانە بۆ تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەر کولتوری ئایینەکانە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە ئاشتی کۆمەڵگا بکات و، ئامانجی نەتەوەیەکگرتووەکانە لە پێناو خزمەتی زیاتری کولتور و ئایینەکان لە پێناو پێکەوەژیان.

جێی باسە، لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، چەند دیدارێکی لەگەڵ ئەو کەسایەتیانەی لەوێ ئامادەبوون  ئەنجامدا، ئەوەش لەپێناو گەیاندنی دەنگی کورد و کولتوری دەوڵەمەندی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی یەکتری کورد، کە کوردستان بەدرێژایی مێژوو ئەو فەرهەنگی پێکەوەژیانەی پەسەندکردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن