پەرلەمانی ئیسپانیا لە کۆتاییدا یاسای “پشووی مانگانە”ی بۆ ئەو ژنانەی کە تووشی سووڕی مانگانە دەبن دەرکردووە.
هەرچۆنێک بێت، یەکێتیەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە ئەو پێوانەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە خاوەنکارەکان دوور بکەونەوە لە دامەزراندنی ژنان، بۆ ئەوەی واز لە پێدانی ئەو مۆڵەتە بهێنن.
وەزیری یەکسانی ئیسپانیا ئیرین مۆنتێرۆ ئەندامی پارتی پۆدیمۆسی چەپی ڕادیکاڵی هاوپەیمانی لەگەڵ سۆسیالیستەکان لە حکومەتدا، لە تویتەر نووسیویەتی، دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو یاساکە پەسەند کرا، ئەمە ڕۆژێکی مێژووییە بۆ پێشکەوتنی فێمینیستی.
ئەم یاسایە بە 185 دەنگ پەسەند کرا و ئیسپانیایان کرد بە یەکەم وڵات لە ئەوروپا و، لەنێو چەند وڵاتێکی کەم لە جیهاندا، کە ئەم یاسایە پەسەند بکەن.
بەڵام میدیاکانی ئیسپانیا پێشتر ئاماژەیان بەوەدابوو کە ماوەی مۆڵەتەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژ دەبێتەوە، ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژی تر لە کاتی ڕوودانی نیشانە توندەکان و لەسەر بنەمای ڕاپۆرتێکی پزیشکی.
چەندین وڵاتی جیهان بە تایبەتی لە ئاسیا و ژاپۆن لەم ساڵانەی دواییدا مافی “ماوە بەجێ هێشتن”، یا لە یاساکانی خۆیاندا گرتەوە، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوە ژاپۆنییەکان، کەم ئافرەت هەیە ئەم مۆڵەتە بەکاربێنن، ئەوەش بەهۆی شەرمەوە.