توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی، سوودێکی نوێی دۆزیوەتەوە بۆ خۆراکی تەندروست لەسەر بنچینەی ڕووەک، کە رێژەی تووشبوونی شێرپەنجە لە پیاواندا کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرەوەکانی سەنتەری تەندروستی ئۆشێری زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، دەڵێ خواردنی تەندروستی ڕووەک پاش دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پرۆستات، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە گەشەکردنی نەخۆشییەکە.
توێژەرەوەکان بۆیان دەرکەوت کە ئەو پیاوانەی خۆراکی دەوڵەمەند بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو دەخۆن، 52 لە سەدی کەمتر مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستاتیان هەیە و، 53 لە سەدی کەمتر مەترسی دووبارەبوونەوەیان هەیە، بە بەراورد لەگەڵ ئەو پیاوانەی کە کەمتر ڕووەکیان خواردووە.
دۆزینەوە سەرەکییەکانی توێژینەوەکە چین؟
ڤیڤیان لیو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەی پزیشکی لە سەنتەری تەندروستیی ئوشێر وتی:
خۆراکی ڕووەکی ئەم سوودانەی هەیە، چونکە میوە و سەوزە دژە ئۆکسیدان و پێکهاتەی دژە هەوکردنی تێدایە.
میوە و سەوزە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵی کە کۆنترۆڵی گلوکۆز باشتر دەکات و هەوکردنی کەم دەکاتەوە.
ئەم ڕژیمە ئەگەری ئەوە کەم دەکاتەوە کە بەرکەوتنی زیانبەخش بێت بە خواردنی گیانەوەر، وەک هۆرمۆنە ناجۆرەکان، کە لە کاتی چێشتلێنانی پلەی گەرمی بەرزدا دروست دەبێت و، بە شێرپەنجەی پرۆستاتەوە بەستراوەتەوە.
ئەو خۆراکانەی کە لە پرۆتینی ئاژەڵدا بەرزن، لەوانەیە بەرگری لە ئەنسۆلین زیاد بکەن، لە کاتێکدا شیر و بەرهەمە شیرییەکان لەوانەیە ئاستی فاکتەری گەشەکردنی IGF1 زیاد بکەن، کە بە مەترسی شێرپەنجەی پرۆستاتەوە بەستراوەتەوە.