ئەڵمانیا: پۆلیس بەتۆمەتی کوشتنی پەنابەرێک تۆمەتبارکراون

پەنابەرێکی تەمەن 16 ساڵ هەڕەشەی ئەوەی کرد، کە بە چەقۆ زیان بە خۆی دەگەیەنێت، بەڵام پۆلیس تەقەی لە مێردمنداڵەکە کرد و گیانی لە دەستدا.

ئۆفیسی داواکاری گشتی لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، پێنج پۆلیسی تۆمەتبارکردووە بە تەقەی کوشندە لە پەنابەرێکی هەرزەکارێکی 16 ساڵەی سەنیگالی.

گیانلەدەستدانی ئەو پەنابەرە هەرزەکارە، ناڕەزایی لەسەر توندوتیژی پۆلیسی ئەڵمانیای لێکەوتۆتەوە.

محەمەد دی، پەنابەرێکی تەمەن 16 ساڵ بوو کە لە ماڵی چاودێری لە دۆرتمۆند دەژیا، لە ٨ی ئابی ٢٠٢٢، پۆلیس بانگ کرا کاتێک گوایە مێردمنداڵەکە بە چەقۆ هەڕەشە لە خۆی دەکات، ئەفسەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە محەمەد دی بە چەقۆ بەرەو لایان ڕایکردووە و، بە سپرای بیبەر وەڵامیان داوەتەوە.

بێژەری گشتی رۆژئاوای ئەڵمانیا دەبلیو دی ئاڕ، بە وتەی داواکاری گشتی دۆرتمۆند، گوتی کە ئەوان باوەڕیان وایە ئۆپەراسیۆنەکە “لە دەستپێکەوە نەگونجاوبووە”.

گریگۆر لانگ بەڕێوەبەری پۆلیسی دۆرتمۆند گوتی: ئەو ئۆپەراسیۆنە کە پەنابەرێکی 16 ساڵەی سێنیگالی بە تراژیدیا گیانی لەدەستداوەم متمانەیان لەنێو ئەو کەسانەی کە پێشینەی کۆچبەریان هەیە نەماوە، بۆیە دەبێ ئەو متمانەیە بگەڕێننەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن