کەڵەشێرێک خاوەنەکەی دەکوژێت

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “میرۆر”ی بەریتانی، پیاوێکی ئیرلەندی دوای ئەوەی کەڵەشێرەکەی هێرشێکی توندی کردۆتەسەری، گیانی لەدەستداوە.

گاسپەر کراوس، لە کێڵگەکەیدا کەڵەشێرێکی هێرشی دەکاتەسەر و ڤرینێکی قووڵ لە قاچی چەپیدا دروست دەبێت، لە دوای ئەو هێرشەدا خوێنێکی زۆری لێدەڕوات، رۆژنامەکە لە “ڤێرجینیا”ی کچەکەیەوە، پشتڕاستی کردووەتەوە کە پەیوەندیەکی لە یەکێک لە دراوسێکانی باوکیەوە پێگەیشتووە و پێیوتووە، کە پەیوەندی بە ئامبولانسەوە کردووە، دوای ئەوەی گوێ لە هاواری باوکی بووە.

ڤێرجینیا بە پەلە چووە بۆ ماڵی باوکی و خوێنێکی زۆری لەسەر زەوی بینیوە، هەروەها لە گەواهیدانیدا بۆ پۆلیس، ڤیرجینیا دووپاتی کردەوە کە یەکێ لە کەڵەشێرەکان خوێنی بە جەستەوە بووە، بەتایبەت لە چنگ و دەنوکی.

دوای ئەوەی داوای ئامبولانس کرا، پیاوەکە سی پی ئاڕ ی ئەنجامدا، توانیویەتی یەک وشە بڵی ئەوەیش گتوویەتی: “کەڵەشێر”!

ڕاپۆرتی پزیشکی گەیشتە ئەو ئەنجامەی، کە هۆکاری مردنی پیاوەکە، بەهۆی بڕینی دەمارێکی خوێنبەری بووە و بووەتە هۆی وەستانی دڵی و گیانی لە دەستداوە.

ڕەنگە بە دڵت بن