پەرلەمان یاسای گۆڕینی رەگەزی دەرکرد

پەرلەمانی ئیسپانیا یاسای گۆڕینی رەگەزی دەرکرد، کە ڕێگە بە تاکەکان دەدا لە تەمەنی 16 ساڵییەوە بە ئازادی ڕەگەزەکانیان بگۆڕن، ئەوەش دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆ گەرمەکان لەسەر ئەو پرسە.

ئەو پڕۆژە یاسایەی کە بە “یاسای ڕەگەزەکان” ناودەبرێت و بە ئەسپی جەنگی پارتی چەپی ڕادیکاڵی پۆدیمۆس دادەنرێت، کە هاوپەیمانی سۆسیالیستەکانە لە حکومەتی پێدرۆ سونچێز، رێ بە تاکەکان دەدەن ئارەزوویان لە گۆڕینی رەگەزیان بێت، رێگریان لێ ناکرێت و، چیتر پێویست ناکات ڕاپۆرتی پزیشکی بۆ سەلماندنی ناکارابوونی سێکس دابین بکرێت، وەک پێشوو دەبوو هەر تاکێک ئەوە بکات.

جێی باسە، لە یاساکەشدا، ئەوەش هاتووە، ئەگەر دادگا بڕیار بدات، ئەوا کەسانی تەمەن 12 تا 14 ساڵیش دەتوانن ئەوە بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن