لە یەک ساڵدا نزیکەی یەک ملیۆن خەڵکی ئەم وڵاتە داوای پەنابەرییان کردووە

داتا فەرمییەکان دەریانخستووە بەس لە ساڵی 2022دا، نزیکەی یەک ملیۆن سوری لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا داوای پەنابەرێتییان کردووە.

ئاژانسی پەنابەری یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، لەماوەی ساڵی 2022دا نزیکەی 966 هەزار داواکاری پەنابەرییان لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و سویسراو نەرویج تۆمارکراون، کە سوری بوون. ئەفغانییەکان دوای گرتنەدەستی دەستەڵات لەلایەن تاڵیبان و قەیرانی ئەمنی و مرۆیی و دارایی لێکەوتەوە، بە رێژەی 129,000 داواکاری پەنابەری لە پلەی دووەمدا دێن، وە تورکەکان بە 55 هەزار داواکارییەوە لە پلەی سێیەمدان.

ڕەنگە بە دڵت بن