رۆژنامەنووسێک دەکوژرێت

ڕۆژنامەنووسێکی کەناڵێکی ئاسمانی ئەمەریکی، لەکاتی ڕووماڵکردنی تەقەکردنێکدا لە فلۆریدا کوژرا و، بکوژەکەش دەستگیر دەکرێت.

دوای ئەوەی دوو ڕۆژنامەنووسی کەناڵی ئاسمانی “Spectrum News 13” بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوێکی تەقەکردن گەیشتوونەتە شوێنەکە، ئەوانیش کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی تەقە و، یەکێکیان دەکوژرێت و یەکێکی دیکەشیان بریندار دەبێت.

پۆلیسی ئەمەریکا دەڵێ، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە لەنێو ئوتۆمبێلێکی نزیک شوێنی تەقەکە بوون و، وەک میدیاکار دەرنەکەوتوون کاتێک تەقەیان لێکراوە.

ڕوون نییە هێرشبەرەکە بە ئەنقەست ڕۆژنامەنووسانی کردووەتە ئامانج، یا نا.

بە وتەی دەستەڵاتداران ئەو مێردمنداڵە دەستگیرکراوە و، مێژوویەکی دوورودرێژی تاوانکاری هەیە، کە بەکارهێنانی چەک و دەستڕێژی چەکی کوشندە و، دزی لەخۆدەگرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن