وەزیری دارایی ئەڵمانیا داوای دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران دەکات، بەوپێیەی وڵاتەکەی ڕووبەڕووی لێشاوی پەنابەران بووەتەوە و توانای راگرتنی پەنابەرانی نەماوە.
کریستیان لیندنەر وەزیری دارایی ئەڵمانیا و سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازاد، لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی هەواڵی “تی ئۆنلاین” ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە داواکارییەکانی پەنبەرییان ڕەتکراوەتەوە، دەبێت بە زووترین کات دیپۆرت بکرێنەوە.
لیندەر کە سەرکردایەتی یەکێ لە سێ حزبەکەی هاوپەیمانی حکومەتی بەرلین دەکات، وتی کە وڵاتەکەی لە ئێستادا توانای کۆنترۆڵکردنی لێشاوی پەنابەرانی نەماوە، ئەوەشی بۆ رێگری نەکردن لە کۆچبەران گەڕاندەوە.
جێی باسە، بەگوێرەی نووسینگەی فیدراڵی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا، ساڵی ڕابردوو 217 هەزار و 774 کەس داوای پەنابەرییان لەو وڵاتە کردووە.