میدیاکانی سویدی ڕایانگەیاند کە حکومەت ڕۆژی شەممە پێشنیارێکی یاسایی بۆ توندکردنی ڕێککارەکانی یەکخستنەوەی خێزانی پەنابەرانی پێشکەش کردووە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سوید، پرۆژەیاساکە کە حکومەت رەوانەی پەرلەمانی کردووە، مەرجی توندکردنی داواکارییەکان بۆ ڕێوشوێنی یەکخستنی خێزان و دابینکردنی مافی پەنابەرێتی مرۆیی دەردەکات، کە مەبەست لێی توندکردنی بردنی هاوسەرانە لەلایەن پەنابەرانەوە لە وڵاتانی خۆیان بۆ سوید.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە کە حکومەت پێشنیاری سنوردارکردنی بردنی منداڵانیش دەکات.
ماریا مالمەر شتاینەرگارد وەزیری کۆچ و کۆچبەران بە وتنەوەی “ئەو کۆچە گەورەیەی کە لەم ساڵانەی دواییدا سویدی بینیویەتی، وای لە سوید کرد کە ڕووبەڕووی “تەحەدای گرنگ” ببێتەوە.