پەنابەرێک لەلایەن کەسوکاری هاوسەرە ئەوروپییەکەیەوە بەشێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێت

بەشی کۆنسوڵی وەزارەتی دەرەوەی میسر، وردەکاری دەستگیرکردنی بکوژانی پەنابەرێکی میسریان لە ئیتاڵیا ئاشکراکرد، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی دوو هەفتە دیارنەما و دواتر تەرمەکەی لەنێو ئوتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە.

لە لێدوانێکی فەرمیدا لە لاپەڕەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی میسر لە “فەیسبووک” بڵاویکردەوە، کە ڕۆژی شەممە کونسوڵگەری گشتی میلان ڕایگەیاند، کە تاوانباران لە دۆسیەی “محەمەد ئیبراهیم مەنسور”، دەستگی کراون، کە لە ئیتالیا کوژراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە ڕوونکراوەتەوە، کە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هۆکاری کوشتنەکە کێشەی کەسی بووە لە نێوان قوربانییەکە و خێزانە ئیتالییەکەی دایکی منداڵەکەی، ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئێستادا بۆ گومانلێکراوی زیاتر لە تاوانەکەدا دەگەڕێن.

مانگی ڕابردوو دەستەڵاتدارانی ئیتاڵی، تەرمی پەنابەرێکی میسرییان لەنێو ئوتۆمبیلەکەیدا و لە ناوچەیەکی دووری لادێی نزیک شاری پاڤیای باکووری ئیتالیا دۆزییەوە.

دەستەڵاتدارانی ئیتالیا بۆیان دەرکەوت کە تەرمەکە شوێنی گولە بە جەستەیەوە هەیە و، سەرەتا گەنجەکە کوژراوە و دواتر تاوانباران ئاگریان لە ئوتۆمبێلەکەی بەرداوە، ئەوەش بۆ شاردنەوەی تاوانەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، قوربانییە لاوەکەی میسر، ساڵانێک لەمەوپێش هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی ئیتالی کردووە و، ماوەیەک لەمەوبەر هاوسەرگیرییەکەیان هەڵوەشاوەتەوە و تەنیا کچێکیان هەبووە.

ڕەنگە بە دڵت بن