لەمەودا پەنابەران گەرچی ماف و رەگەزنامەی ئەو وڵاتەشیان هەبێ دەبێ پارەی ئەم بابەتە خۆیان بیدەن

سوید دەیەوێت ئەو پەنابەرەی رەگەزنامەی سوید، یا مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەییان هەیە، دەبێت پارەی ئەو وەرگێڕانە بدەن، کە لە پەیوەندی لەگەڵ کەرتی گشتیدا بەکاری دەهێنن، ڕێککەوتنەکە وا دەریخستووە کە ئەمە تێچوونەکان کەم دەکاتەوە و هانی ئەو پەنابەرانە دەدا فێری زمانی سویدی بن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی سڤێنسکا، ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی کەمکردنەوە تێچووی وەرگێڕان لە هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگای گشتی لەسەر حکومەت، بەڵام پێشنیارەکە بە توندی لەلایەن لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و زۆرێک لە کارمەندانی تەندروستی و دادوەرییەوە ڕەخنەی لێگیراوە.

ماریا ستینەرگارد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید وتی کە “سوید بێ هاوتا نابێت، تەنانەت بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی نۆردیک، لە سەپاندنی مەرجی زیاتر بەسەر ئەو پەنابەرانەی کە ماوەیەکی زۆرە لێرە ژیاون”.

ڕەنگە بە دڵت بن