زەنگی مەترسی لەبەکارهێنانی ئەم دەرمانە لێدرا
لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان دەربارەی زیاد بەکارهێنانی بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکی دژ بە میکرۆب و ڤایرۆسەکان بەبێ کۆنتڕۆڵی پزیشکی، زەنگی مەترسی لەسەر ئاستی جیهانیدا لێدرا.
ڕاپۆرتێکی نوێی ئەکادیمیای زانستی و ئەندازیاری ئوسترالیا هۆشداری دەدات، کە زیاد بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک لەو وڵاتە لە مەترسییەکی زۆردایە و، دەتوانێت ساڵانە ملیۆنان کەس بکوژێت.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەرگری، دەرمانی دژە بایۆتیکی لەنێو 10 هەڕەشەی جیهانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤی تۆمارکردووە.
برانوین مۆرگان، لە ئەکادیمیای زانست و تەکنەلۆژیای ئەندازیاری ئوسترالی، وتی: “پێویستیەکی کۆمەڵایەتی لەسەر ئێمە هەیە و دەبێت ڕێگایەکی پێشگرتن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بگیرێتەبەر”.
دەشڵێ، ئوسترالیا توانای ئەوەی هەیە ببێتە هاوبەشێکی جیهانی بەهێز بۆ پەرەسەندنی تەکنەلۆژیای کۆنتڕۆڵی بەرگری دژە بایۆتیک.