خۆپیشاندان لە دژی دامەزراندنی کامپێکی نیشتەجێبوونی پەنابەران و کۆچبەران لە ئەڵمانیا پەرەی سەندووە، کە نوێترینیان خۆپیشاندانی نزیکەی 500 کەسی بوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری گرایفسفاڵد.
بەگوێرەی سەرچاوە پۆلیسییەکانی ئەڵمانیا، نزیکەی 500 کەس بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دروستکردنی پەناگەیەکی پەنابەران لەو شارەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و داوای قەدەغەکردنی دروستکردنی ناوەندەکە دەکەن.
سەرۆکی شارەوانی گرایفساڵد، شتیفان فاسبندەر ڕایگەیاند، کە خۆپیشاندەران ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە لە پلانی دروستکردنی پەناگەی نوێ بۆ پەنابەران.
سەرەرای ڕەخنە و ناڕەزاییە گشتییەکان، ئەنجومەنی شارەکە، پلانی دروستکردنی کامپەکەی پەسەندکرد، چونکە بە وتەی مایکڵ ساکی کۆمیسیاری قەزاکە و شارۆچکەکانی تر و شارەوانییەکانی هەرێمەکە، پەنابەری زۆریان وەرگرتووە.