ئەو ساتانەی :


ئەوساتانەی کە لە باوەشتا،
چاوێک لێک ئەنێم ،
گوێ لە ترپەی دڵت ئەگرم ،
بۆنی گیانت و لێوی ژاکاوت ھەڵ ئەمژم .
نیگای چاوی ڕەشت وبێ دەنگیت .
ھێندەی تر منی تووشی ،
لێدانی ترپەی دڵ کردوە .
ووتیان ئاسودەنیت خەمت ھەیە .
ووتم نەخێر ئەمەوێت ببمە پاساری ،
بفڕم بۆ لای یار، ئاگام لێی بێت .
پاشان گوڵ چنی دنیای بۆ بکەم .
کام گوڵە جوانە بۆی بەرم بە دیاری ،
ببمە سۆفی خەڵوەتگەی خەم .
خەمی دنیات لەسەر لابەم ،
نەم توانی گۆرانی بڵێم بۆ باڵات .
لەدوای چەند ھەورازو نشێووی ،
یەک پەیامی خۆشی تۆم پێ نەگەیشت . ئەی فرێشتەی نازەکانم
ئەی شازادەکەی مان و نەمانم . پەیامێکت نەگەیشت.
روناک

ڕەنگە بە دڵت بن