پەنابەرێک لەسەر قورسترین تاوان دادگایی دەکرێت

دادگای شاری دوسلدۆرفی ویلایەتی باکووری راین-وێستفالیای ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، بە چەندین تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆر، دەستی بە دادگاییکردنی پەنابەرێکی سوری بە ناوی خالید غەفاڵ کرد.

غەفاڵ تۆمەتبارە بەوەی سەر جەبهەی نوسرە بووە لەنێوان ساڵانی 2013 و 2014 و سەرکردایەتی گرووپێکی 30 کەسی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە، ئەوەش بەگوێرەی گەواهیدەرە سورییەکان.

داواکارانی گشتی دەڵێن، تۆمەتبارەکە بەشداری شەڕی دژی گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کردووە و، لە دژی چەکدارە کوردەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاش شەڕی کردووە.

غەفاڵ جگە لەتۆمەتی سەر بە گرووپێکی تیرۆریستی، ڕووبەڕووی تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دەبێتەوە.

تۆمەتبارەکە لە ساڵی 2015دا گەیشتۆتە ئەڵمانیا، دوای ئەوەی داعش کۆنترۆڵی پارێزگای دێرەزور-ی کردووە و، داوای پەنابەرێتی کردووە.

بەڵام بەپێی دادگاکە، دوای گەیشتنی بۆ ئەڵمانیا، غەفاڵ لەگەڵ چەتەکانی تورک و عەرەب دەستی بە بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکان و تاڵانکردن و ڕفاندن و قاچاخچێتیدا کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن