دەستەڵاتدارانی هۆڵەندی دەڵێن، ساڵی ڕابردوو، نزیکەی 10000 تاوانی سێکسیان تۆمارکردووە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی 2021، 1100 تاوانی سێکسییان تۆمار کردبوو، زۆر زیادی کردووە.
ئەو ژمارەیە بەرزترین ژمارەیە لە دەیەیەکدا، کۆمیسیۆنەکە ئاماژەی بەوەدا کە قوربانییەکە دەبێ زیاتر لە شەش مانگ چاوەڕێ بکات، تا پۆلیس بەدواداچوون بۆ کەیسەکانیان بکات، وتەبێژێکی پۆلیس گوتی، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی ئاڵۆزتر بوون لە جاران.
وتیشی: “ئێستا دەکرێت لێکۆڵینەوە لە راپۆرتێک بکرێت، بەڵام دواتر بە حاڵەتێکی گەورەدا دێیت کە هەموو جۆرە قوربانییەکی تێدایە”.
ئامارەکانی هۆڵەندا پشتڕاستی دەکاتەوە کە زۆربەی قوربانیانی تاوانی سێکسی ناچنە لای پۆلیس و، لەو چوارچێوەیەدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ساڵی 2022دا، تەنیا لە 11.5٪ قوربانییەکان تاوانەکەیان ڕاگەیاندووە.
لای خۆشیەوە ئیڤا پەکنیک بەڕێوەبەری سەنتەری توندوتیژی سێکسی لە هۆڵەندا، جەختی لەوەکردەوە، کە 10 هەزار ڕاپۆرت لەسەر تاوانی سێکسی ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ڕاستەقینە نییە، ئەوەشی وت: پێوەر و کاریگەریی تاوانەکانی سێکسی زۆر زیاترە لە ژمارەکان.