پشیلە ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە بۆ مرۆڤ دەگوێزێتەوە

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، دۆزینەوەی نەخۆشییەکی بەئێشی پێستی ئاشکرا کرد، کە بۆ یەکەمجار لەلایەن پشیلەکانەوە لە بەریتانیا بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

رۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە، کە سێ بەریتانی راپۆرتیان داوە، کەڕوویان لە پێستدا دروست بووە و، دەڵێن برینیان لە ناوچە جیاوازەکانی لەشیان وەک دەست و مەچەک و قۆڵیان هەیە.

ڕۆژنامەکە بە وتەی بەرپرسانی تەندروستی باس لەوە دەکات، کە ئەو سێ تووشبووە بەهۆی پشیلەیەک کە لەلایەن خاوەنەکەی لە بەرازیلەوە هێنراون، توشبوون.

ژنێکی تەمەن 63 ساڵی خەڵکی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل، کە ماوەی سێ ساڵە لە بەریتانیا دەژی، یەکێ بووە لە توشبووەکان.

توشبوون کەڕووی پێست، کە لە رێی پشیلەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، دەتوانێت بڵاوبێتەوە بۆ چاوی مرۆڤ، سییەکان، ئێسکەکان و جومگەکان و هەندێک جاریش لەوانەیە درێژ ببێتەوە بۆ سیستمی دەماری.

ڕەنگە بە دڵت بن