یاسای توندوتیژی دژی ژنان توندتر دەکرێت

حکومەتی سوید لە ئێستادا کار لەسەر پڕۆژە یاسا دەکات، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی سزای دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و، دەستەڵاتی فراوانتریش دەداتە پۆلیس بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی.

حکومەت مەبەستیەتی کە بە زمانی سویدی بە ناوی kontaktförbudتوندتر بکات، واتە قەدەغەکردنی پیاوە خراپەکان لە پەیوەندی کردن لەگەڵ ژناندا، لابردنیان لە تەواوی شارەوانییەکەیان بگرێتەوە، لەگەڵ ئەگەری بەکارهێنانی بازن لە قاچەکانیان بۆ چاودێریکردنی جموجوڵەکانیان.

سەرۆکوەزیرانی سوید ئۆلف کریستەرشۆن دەڵێ، توندوتیژی دژ بە ژنان، بەقەد تاوانی چەتەکان جدییە.

ئەم پرۆژەیاسایە دەتوانێ ساڵێک بخایەنێت بۆ ئەوەی بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە حکومەت سوورە لەسەر ئەوەی کە پێویستە پێشنیارەکان خوێندنەوەیان بۆ بکرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن