پۆلیسی ئەم وڵاتە سوپاسی پەنابەرێک دەکەن

پۆلیسی فەرەنسا پەیامێکی سوپاس و پیرۆزبایی ئاڕاستەی پەنابەرێکی 15 ساڵەی مەغریبی کرد، بەهۆی کارێکی ئازایەتی ڕزگارکردنی کچێکی فەرەنسی لە دەستدرێژی سێکسی لەلایەن پیاوێکی تەمەن 49 ساڵەوە.

ڕۆژنامەی “Le Parisien”ی فەرەنسی دەڵێ، پۆلیس لە دوای ڕووداوەکەوە دەستی بە گەڕان کردووە بۆ ئەو گەنجە پەنابەرە مەغریبییە بە ناوی ئیدریس، بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لە کردەوە قارەمانییەکەی بکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ 3ی شوبات / شوباتی ڕابردوو لە قەراغی شاری بۆردیو، کاتێ گەنجەکە دەچووە یانەی تۆپی پێ، پیاوێکی بینی کە هەوڵی هێرشکردنە سەر منداڵێک دەدا، هەر کە گەنجەکە ڕووداوەکەی بینیوە، هەڵیکوتاوەتە سەر پیاوەکە و هاواری کردووە، تا سەرنجی رێبوارانی راکێشاوە.

ئەو تێبینی کرد کە گەنجەکانی تر چوونەتە ناو شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ئەو کەسە بوەستێنن، کە هەوڵی داوە دەستدرێژی بکاتە سەر منداڵەکە، بەڵام پێش گەیشتنی پۆلیس ئیدریس ڕۆیشتووە.

جێی باسە، ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە کە پەنابەرە مەغریبەکە، سەرسام و دڵخۆش بووە بەوەی کە پۆلیس دەیەوێت چاوی پێ بکەوێت و پیرۆزبایی لێ بکات.

ڕەنگە بە دڵت بن