دەیان کۆچبەر رزگار دەکرێن

پاسەوانی کەناری ئیتالیا دەڵێ، 211 کۆچبەریان لەسەر بەلەمێکی ماسیگرتن لە دوورگەی لامپێدوزا ڕزگارکردوون.

پاسەوانی کەنارەکە ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەکەی پەخش کرد و، رایگەیاند، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە رزگارکدردنی کۆچبەرەکان زۆر ئاڵۆز بووە.

باسی لەوەشکرد، کە کۆچبەرانی سەر بەلەمەکە، بەهۆی زۆری ژمارەیان و ناجێگیربوونی بەلەمەکەیانەوە لە مەترسیدابوون.

ڕەنگە بە دڵت بن