بۆ باشترکردنی دەروونت 4 ئامۆژگاری پسپۆڕان ئەنجام بدە

زۆر لە ئێمە تووشی بارودۆخێکی دەروونی ناخۆش، یا خەمۆکی دەبین، هەرچەندە هۆکارەکانیان بەگوێرەی ڕەگەز جیاوازن، چ نێر و چ مێ، بەڵام باشترکردنی دەروون بۆ هەردوو ڕەگەزەکە هەمان ئامۆژگاریان هەیە، کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە خەوی پێویست و خۆراکی تەندروست و وەرزشی رۆژانە دەبەستێت.

بەگوێرەی شارەزایان و پزیشکەکان، چوار شێوازی ژیانی باشی شاراوە و سوودێکی دیاریکراو کە توانای باشترکردنی دەروونیان هەیە، ئەمانەن:

یەکەم: خەوی ئارام و پێویست

خەوی قووڵ و خەوتنی ئارام بۆ مێشک، هۆشیاری و دەروونێکی جێگیر گرینگە، چونکە خشتەی خەوی ئاسایی تێکەڵ دەبێت لەگەڵ خولگەی خەوی سروشتی جەستە و، بەشداری دەکات بۆ زیادکردنی هۆشیاری لە ماوەی ڕۆژدا و پشوودان لە شەودا.

شارەزایان دەڵێن کەم خەوی مەترسی خەمۆکی زیاد دەکات، لەوانەیە بە تێکشکانی بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین و بێخەوی و خەوتنی زۆریش، هەردووکیان نیشانەی ئەگەری خەمۆکین.

دووەم: وەرزشی ڕۆژانە

وەرزشکردن ئەندۆرفینەکان ئازاد دەکات، گواستنەوەی دەمارە سروشتییەکان کە ئیلهامبەخشی هەستی بەختەوەری دەکەن، ئازادکردنی دۆپامین چالاک دەکات، گواستنەوەی دەماری پەیوەست بە هەستی هاندان و متمانە دروست دەکات، کە کاتێ وەرزش ئەنجام دەدرێن.

هەروەها نیگەرانییەکان و بیرکردنەوە نەرێنییەکانت لێ دوور دەخاتەوە و، بڵاوکردنەوەی گواستنەوەی دەماری (GABA) چالاک دەکات، کە بە کاریگەری هێورکردنەوەی سروشتی ناسراوە وم کەمتر لە 10 خولەک دوای جووڵانەوە وەرزشییەکان هەستی پێ دەکەیت.

سێیەم: بیرکردنەوەی ئەرێنی

بیرکردنەوەی ئەرێنی ڕێکخستنی سۆزداریی دەروونی باشتر دەکات.

بیرکردنەوە چالاکی مێشکی ئاڕاستە دەکات و چڕبوونەوە و هۆشیاری ساتەکانت باشتر دەکات، لە هەمانکاتیشدا مەیلی بیرە بێزارکەرەکان کەم دەکاتەوە.

چوارەم: خواردنێکی تەندروست بخۆ

خواردنە تەندروستەکان بەتایبەتی ئەوانەی ئۆمیگا 3 یان تێدایە، وەک ماسی سەلەمون و ساردین و گوێز، دەرمانی سروشتی دژە خەمۆکین و، کار بۆ زیادکردنی بەرهەمی سێرۆتۆنین لە مێشکدا دەکەن.

تەواوکردنی ڤیتامین دی هەروەها پەیوەندی هەیە لەگەڵ باشتربوونی دەروونت، ڤیتامینەکانی بی، بەتایبەتی بی 1، بی 3، بی 6 و بی9، هەروەها یارمەتی بەرهەمهێنانی سێرۆتۆنین دەدەن، کە هەموو ئەمانە دەتوانن کۆتایی بە خەمۆکی بهێنن و بە شێوەیەکی بەرچاو دەروون باشتر بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن