پەنابەرێک دەکوژرێت

میدیاکانی فەڕەنسا ڕایانگەیاندووە، کە کۆچبەرێکی مەغریب لە دەووروبەری پاریس، لەلایەن هێرشبەرانی نەناسراوەوە کوژراوە.

پەنابەرەکە لەبەردەم ماڵی خۆیان لە ناوچەی “گارگێس-لێس-جۆنیس”ی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری پاریس کوژراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، چەند کەسێکی نەناسراو تەقەیان لە پەنابەرەکە کردووە بەناوی “مستەفا”ی تەمەن 57 ساڵی بە رەچەڵەک مەغریبی، لەکاتێکدا لەپەنجەرەی ماڵەکەیدا بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.

جێی باسە، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە پێشتر هەڕەشەی کوشتن لە “مستەفا” کراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن