دوای ئەوەی زیاتر لە 70 کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئیتالیا خنکان، پاپا داوای قەدەغەکردنی هاتووچۆی کۆچبەران دەکات، هاوکات دەشڵێ نزا بۆ قوربانییەکان و کەسوکاریان دەکەم.
پاپا فرانسیس داوای لە دەستەڵاتداران کرد کە کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست بوەستێنن، چونکە لە ڕۆژی یەکشەممەدا لە کەناری کالابریای ئیتالیا دەیان کۆچبەر خنکان، پاپا لە هەفتانەی خۆیدا بۆ جەماوەرەکەی لە مەیدانی سەینت پیتەر، گوتی: “من داواکاری خۆم نوێ دەکەمەوە بۆ ئەوەی ئەم نەهامەتیانە دووبارە نەبنەوە، هیوادارم کۆچبەران بوەستێنرێن، با قاچاخچیەکان دەستگیر بکرێن و، چیتر نەتوانن ژیانی چەندین کەسی بێتاوان بخەنە بەر مەرگ”.
بەرپرسانی ناوخۆ وتیان کە دوای ڕووداوەکە تا ئێستا 70 تەرمیان دۆزیوەتەوە، ئەو کۆچبەرانە لە تورکیاوە هاتوون و خەڵکی وڵاتانی ئەفغانستان، پاکستان، ئێران، سۆماڵ و سوریا بوون، پاپا وتی: “با گەشتەکانی هیوا جارێکی تر نەگەڕێتەوە بۆ سەفەری مەرگ، با
پاپا ئەوەشی وت: “من نزا دەکەم بۆ کۆچبەرە قوربانییەکانی کەشتیەکە، بۆ خێزانەکانیان و ئەوانەی کە ڕزگار بوون”.