سەری.ڕێزو نەوازش دائەنەوێنم بۆ ئەو ئافرەت وکچانەی کە لەسەر ووشەی شەرەف کوژراون .
وە ھەروەھا 8 مارس پیرۆز ئەکەم
لە ژنانی خەباتگێڕو تێکۆشەرو پێشمەرگەی کوردستان .
8 مارس ڕۆژی خەباتی ژنانی تێکۆشەرە بۆ مافە زەوت کراوەکانیان. بۆ نمونە : کرێکارانی ئەمەریکا لە شیکاگۆ لە ساڵی.1857 ی زاینی ھەڵسان بە خۆ پیشاندان دژی ئەو نا یەکسانییەی کە بەرامبەریان دەکرا لەبارەی زۆری کارکردن وکەمی مووچەکانیان.
من وەک ژنێک یەک ڕۆژم ناوێت کە پیرۆزبایی و خۆشەویستیم پێ ببەخشرێت ! .
لە لایەن ڕەگەزی بەرامبەرم .
ئەمەوێت ژنانی کوردستانیش وەک ژنانی جیھان بە زیاتریشەوە تەماشا بکرێت مافیان ھەبێت بەکردەوە نەک بە دروشم و ووشەی بریقەداری سەر تەلەفزیۆن و سایدەکان.
چونکە ژنی کورد پێشمەرگە بووە خەباتی شارو شاخی کردوە ، دایک بووە باوک بووە . ئەرک و نەھامەتی زۆری بینیوە .
من ھیوادارم کە شەرەف لە ژن جیا بکرێتەوە هەر چۆن شەرەف لە پیاو جیا کراوەتەوە. ئەو کات دەتوانین بڵێین هەنگاو دەنێین بۆ یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز .
من جەژنی چی بکەم کە ڕۆژ نیە ژنێک یان دوو ژن لە ووڵاتەکەم نەبێتە قوربانی بەھۆی بوونی پیاو سالاریەوە . ھیوادارم دەزگاکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی و ڕێکخراوە کانی ئافرەتان و ژنان پێشنیارو سەرنجی خۆیان بگەیینە پەرلەمانی کوردستان و لەوێش لەلایەن لیژنەی مافی مرۆف بەرز بکرێتەوە بۆ حکومەتی ھەرێم و یاسایەک دەر بچێ ھەرچی ژنێک بکوژێت لەسەر شەرەف لە ئەو شوێنەش ئەو کەسە بکوژرێتەوە کە بێ ڕێزی بە ژن ئەکات . ھیوادارم ئیتر بەس بێت نایەکسانی.مرۆڤەکان .
روناک
ڕەنگە بە دڵت بن