مێژوویەکی کورتی رۆژی ٨ی مارس؛ بوونە بۆنەیەکی جیهانی

خاتوو “كلارا زیتكینگ” كە ژنە تیۆریستی ماركسی ئەڵمانی بوو، لە ساڵی 1889 لە وتەیەكیدا لە كۆنفرانسێكدا داوایی مافی ژنانی؛ بۆ ژنانی دایكایەتی و منداڵانی بۆ ژنانی جیهان دەكرد، دواتر لە ساڵی 1911 بە هەوڵی خاتوو (كلارا) لە دەرئەنجامی كۆنفرانسی (كۆپنهانگ) لە ئوسترالیا یەكەم رۆژی جیهانی ژنان ناسێندرا، كە لە كۆنفڕانسێكی هاوبەشی ژنانی كرێكاری و ژنانی سۆشیالیستی بوو، كە زیاتر لە (100) ژن بە نوێنەرایەتی (17) وڵاتی جیهانی تێیدا بەشداربوو؛ هەر لەو رۆژەدا (3) ژن بۆ پەرلەمانی وڵاتی فیلەندا هەڵبژێردارا، وەك نوێنەری ژنانی سۆسیالیست و كرێكاران و مافی دەنگدان بۆ ژنان چەسپێندرا، كە پێش ئەوە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا ژن و شێت وەک یەک تەماشا دەکراو مافی دەنگدانیان نەبوو.
بیرۆكەکەی بۆ ساڵانی (1789) دەگەڕێتەوە، كە یەكەمجار ژنانی كارگەیەكی جلوبەرگ لە ئەمەریكا بۆ داواكردنی مافەكانیان مانیانگرتبوو، تا ساڵی 1911 كە بەجیهانی ناسێندرا، دواتر لە 8_3_1913 وەك رۆژی فەرمی جێگیربوو؛ چونكە ئەم یادە لە وڵاتەكانی ئەوروپاو ئەمەریكا ساڵانێكی زۆرە هەبووە. وەك رۆژێكی گرنگی ناوخۆی خۆیان، بەڵام بەشێوە فەرمییەكەی لە ساڵی 1977 نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی رۆژی ( 8 ی مارس) دیاریکردو دانی پێداناو داوای لە وڵاتانی جیهان كرد؛ کە بەفەرمی ئەو رۆژە وەك رۆژێكی جیهانی بناسێت و رایبگەیەنێت.
دواترو لەدوای ئەو بەروارەوە (رێککەوتنامەی سیداو) کە بەگرنگترین رێککەوتنامەی نێودەوڵەتییەکانە بۆ نەهێشتنی جیاکاری دژی ژنان؛ کە لە ساڵی 1979 لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دەرچووە؛ بەمەش نەتەوەیەکگرتووەکان هەنگاوێکی سەرەکی و گرنگی ناوە بۆ هێنانەکایەی یەکسانی نێوان ژن و پیاو؛ بە کورتی رێککەوتنامەکە ئەم بوارانەی گرتەوە: (یەکسانی لە مافەکاندا لە تشریعاتە ناوخۆیەکاندا؛ یەکسانی ژنان لەگەڵ پیاو؛ لەبەردەم یاساو دادگادا؛ مافی رەگەزنامە؛پێشخستنی پەروەردەی کۆمەڵ و خێزان؛ مافە سیاسییەکان؛ مافی خوێندن؛ مافی ژنان لە کارکردن؛ مافی ئازادی لە هەڵبژاردنی هاوسەرگیریدا). هەربۆیە لەبەر ئەم هۆکارانەبوو ئەم رێککەوتنامەیە؛ بە رێککەوتنی لەناوبردنی سەرجەم جۆرەکانی جیاکاری دژی ئافرەتان ناسێنراوە .

سەروەت تۆفیق .

ڕەنگە بە دڵت بن