پەنابەرێکی مەغریبی تەمەن 23 ساڵ، لە شاری میلانی باکووری ئیتالیا بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر شەش کەس و، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “کۆریرێ میلانۆ”، ئەو پەنابەرە مەغریبییە، بە نایاسایی نیشتەجێی ئەو وڵاتەیە و، شەش کەسی بە چەقۆ بریندار کردووە، کە یەکێ لە بریندارەکان لە شوێنی خۆی چارەسەر کراوە و، پێنج کەسەکەی دیکە، بۆ چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، وە دوو برینداریان لە دۆخێکی سەختدان.
جێی باسە، پەنابەرەکە لە گرتووخانەی “سان ڤیتۆر”ی میلاندا راگیراوە و، چاوەڕێی دادگاییکردنە.