پەنابەرێک کچێکی 10 ساڵان لە کوشتن رزگار دەکات

ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادت ڕاپۆرتێکی لەسەر پەنابەرێک بە ناوی یاسین میساوی تەمەن 41 ساڵ بڵاوکردەوە، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە یۆتۆبۆری کەسێکی دەستگیرکردووە، کە بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر کچێکی تەمەن 10 ساڵان.

یاسین میاوی چاوەڕوانی ترامامی ژمارە 7 بووە لە Brunnsparken لە ناوەندی یۆتۆبۆری، گوێی هاوار و ناڵە دەبێت، بۆیە خۆی دەگەیەنێتە شوێنەکە، دەبینێ کەسێک چەقۆیەکی گەورەی هەڵگرتووە و، کچێکی 10 ساڵانی بە سەختی بریندار کردووە.

دوو پیاوی تر هەوڵی گرتنی هێرشبەرەکەیان داوە، بەڵام گرتنی ئەستەم بووە، ئەمەش وای لە یاسین کرد هاوکاریان بکات و قاچی تاوانبارەکە بگرێت.

یاسین دەڵێت: من وەک پاسەوانێک لە مەغریب کارم کردووە، بۆیە من شتی وا دەزانم و دەمزانی چۆن بیوەستێنم و دەستگیری بکەم.

دوای ماوەیەکی کەم پۆلیس گەیشت و توانییان ئەنجامدەرەکە دەستگیر بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن