دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمەریکا، بڕیاری دا کە تورکیا ناتوانێت پەیکەرێکی مەڕمەڕی شەش هەزار ساڵە لە ماڵی مەزادخانەی کریستی و ملیاردێر مایکڵ ستینهاردت بگەڕێنێتەوە، لە کاتێکدا ئەنقەرە زۆر چاوەڕێی بڕیاری گەڕاندنەوەی بووە، بەوپێیەی دزراوە.
خولی دووەمی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمەریکا لە مانهاتان، دەڵێ، کە تورکیا “داوای مافەکانی خۆی دواخستووە” لە کاتێکدا چاوەڕێی شکاتکردن لە کریستی و ستینهاردت، خاوەنی پەیکەرەکە دەکات، تا مانگی نیسانی 2017، کاتێک پەیکەرەکەی دانا بۆ فرۆشتن، تورکیا تا ساڵی 2017 هیچ داوایەک، یا داوای لێکۆڵینەوەشی نەکردووە.
ستینهاردت و ژنەکەی 1.5 ملیۆن دۆلاریان بە پەیکەرەکە داوە، کە نزیکەی نۆ ئینچ (22.9 سانتیمەتر) درێژە، لە ساڵی 1993. پەیکەرەکە لە مەزادەکەی کریستی بە 14.5 ملیۆن دۆلار نرخی پێدرابوو.