بەریتانیا یاسایەکی زۆر توند بەرامبەر کۆچبەران دەردەکات

حکومەتی بەریتانیا بەنیازە یاسایەکی نوێ بەرامبەر ئەو پەنابەرانەی لەڕێگەی فەرەنسا و بە بەلەم دەگەنە ئەو ولآتە دەستگیریان بکەن، تا ئەو کاتەی دیپۆرتیان دەکەنەوە بۆ وڵاتی سێیەم.

حکومەتی بەریتانیا ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی جێبەجێکردنی یاسایەکی نوێ دەکات، کە مەبەست لێی رێگریکردنە لە کۆچبەران، ئەوەش بە گەیشتنیان بەو وڵاتە دەستگیریان بکەن، تا ئەوکاتەی دیپۆرتی وڵاتی سێیەم دەکرێنەوە.

هەڵوێستی توندی حکومەت لەم بابەتەدا پێشنیاری هەوڵی زیاتر دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ رێگری لە دیاردەی کۆچکردن.

سولێلا بریڤەرمان وەزیری ناوخۆ بە ڕۆیتەرزی گوتووە: “ئەم پڕۆژە یاسایە ڕێگە بە دەستگیرکردنی نایاسایی دەدات بەبێ کەفالەت، یا پێداچوونەوەی دادوەری و لە ماوەی 28 ڕۆژی یەکەمی دەستگیرکردنیان بۆ ئەوەی دیپۆرت بکرێنەوە، کۆچبەران لە هاتن بۆ ئێرە ناوەستن، تا جیهان بزانێت ئەگەر بە نایاسایی بچیتە بەریتانیا، ئەوا بە خێرایی دەستگیر دەکرێن و دیپۆرت دەکرێنەوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن