پۆلیس کامپێکی پەنابەران دادەخات و پەنابەرەکان دەردەکەن

پەنابەران لە کامپێکی برۆکسل دەرکران، هۆکاری دەرکردنەکەش بەهۆی هۆکاری ئەمنییەوە بووە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی بەلجیکی بێلگا، پۆلیس نزیکەی 150 پەنابەری لە کامپێکی لە برۆکسل دەرکردووە، کاترین مۆراو، سەرۆکی شارەوانی مۆلینبیک، لە زاری ئاژانسی هەواڵی بێلگاوە باس لەوە کراوە، کە چیتر ئاسایش بە هۆی داگیرکردنی هەموو شەقامێکەوە گەرەنتی نییە.

نیکۆل دی مۆری وەزیری کۆچ و کۆچبەران، لە تویتەر نووسیویەتی، کە هەموو ئەو کەسانەی لە کاناڵەکە دەرکراون، لە پەناگەی نوێ جێگەیان دەکرێتەو.

جێگای ئاماژەیە، کە قەیرانی وەرگرتن و داڵدەدانی کۆچبەران و پەنابەران لە بەلجیکا ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.

ڕەنگە بە دڵت بن