لەم وڵاتە پێنج هەزار کۆچبەر لە بنکەکانی دەستبەسەرکردندان

سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران ناڕەزایی لەسەر زیادبوونی ژمارەی ئەو کۆچبەرانە راگەیاند، کە لە ناوەندە فەرمییەکاندا دەستگیرکراون و، مافەکانیان پێشێل دەکرێت، هاوکات نیگەرانیشی لە بوونی بنکەی دەستبەسەرکردنی نافەرمی دەربڕی.

ڤیتۆرینۆ سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، ڕایگەیاند، کە نزیکەی پێنج هەزار کۆچبەر لە بنکە فەرمییەکانی دەستبەسەرکردنی لیبیادا هەن، جەختیشی لەوە کردەوە، کە دۆخەکە بە تەواوی قبوڵ ناکرێت، بەوپێیەی مافەکانی کۆچبەران لەو وڵاتەدا پێشێل دەکرێت، دەستبەسەرکردنیش بە چارەسەر نازانێت.

ڤیتۆرینۆ وتیشی: “بەڵام ئێمە نیگەرانین کە بنکەی دەستبەسەرکردنێکی نافەرمی هەیە و هیچ دەزگایەک ئاگای لێی نییە، یا دەستیان پێی ناگات”.

بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، “لەوانەیە لە ئێستادا پێنج هەزار کەس لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی فەرمیدا هەبێت”.

ڕەنگە بە دڵت بن