کاردیناڵ ماتیۆ ماریا زوبی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی زانیاری ئایینی سی ئاڕ، هەڵوێستی کۆنگرەی ئیپیسکۆپاڵی سەبارەت بە پرسی کۆچکردن ڕوونکردەوە و، جەختیکردەوە کە کۆچکردن مافێکی مسۆگەرە بۆ هەمووان و، داوای کرد کە پێشوازی لە کۆچبەران بکرێت و پەنایان بۆ دابین بکرێت.
کاردیناڵ ماتیۆ ماریا زوبی، سەرۆکی کۆنگرەی ئیپیسکۆپاڵی ئیتالی جەختی لەوەکردەوە، کە “کۆچکردن، هەڵاتن لە شەڕ و سەختی بۆ هەموو کەسێک مافە و، لەم دۆخەدا پێشوازیکردن و پەنادانی کۆچبەران تاکە وەڵامی گونجاوە.
کاردینال زوبی گوتی، دابینکردنی پەناگە تاکە نامەیە کە دەتوانرێت بدرێت، دەبێت پێشوازی لەو کەسانە بکرێت کە ماڵیان نییە و، ناچار بوون ڕابکەن.
وتیشی: مافی کۆچکردن مافێکی مسۆگەرە بۆ هەموو مرۆڤایەتی پێش ئەوەی دیوارەکان دروست بکرێن و ترسەکان لەدایک بن، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە شەڕ و توندوتیژی، یا قاتوقڕی هەڵاتوون.