پەنابەرێک لەنێو قوربانییەکانی شەمەندەفەرێکی یۆناندایە

دوای پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە یۆنان و گیان لە دەستدانی زیاتر لە پەنجا کەس، دەرکەوت کە پەنابەرێک لەنێو قوربانییەکاندایە.

دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە نزیک دۆڵی تێمپی ناوەڕاستی یۆنان، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 57 کەس، دەستەڵاتداران ڕایانگەیاند کە پەنابەرێکی سوری لەنێو قوربانییەکاندایە.

دەستەڵاتدارانی یۆنانی ڕایانگەیاند، دوای شیکردنەوەی دی ئێن ئەی، ناسنامەی تەرمێك لە یەکێ لە شەمەندەفەرەکان دۆزرایەوە و، دەرکەوت هی پەنابەرێکی سوریە و، زانیاری زیاتری لەسەر بڵاو نەکراوەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن