ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی وەزارەتی پەروەردەی هۆڵەندا ئاشکرای کردووە، کە منداڵانی ئەو خێزانانەی داوای پەنابەرییان لەو وڵاتە ڕەتکراوەتەوە، لە لە ژینگەیەکی نادڵنیا و وازهێنان لە خوێندن گەورە دەبن.
ڕاپۆرتەکە بارودۆخی منداڵانی ئەو خێزانانەی بە “نیگەرانی” ناو بردووە و، دووپاتی کردۆتەوە، کە رەتکردنەوەی مافی مانەوەی ئەو خێزانە پەنابەرانە، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر چۆنیەتی ژیانی منداڵەکانیان دەبێت.
راپۆرتەکە داوای لەوەزارەتی پەروەردە کردووە، کە گرینگی زیاتر بە بەرژەوەندی ئەو منداڵانە بدرێت، جەختیشیکردۆتەوە هۆڵەندا واژۆکەری پەیماننامەی مافەکانی منداڵانە، لەبەر ئەوە، بەرپرسیارە لە دەستەبەرکردنی سەلامەتی و پەروەردەکردنیان.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “پێویستە منداڵانی ئەو خێزانانەی سەرەڕای رەتکردنەوەی مافی مانەوەیان، دەرفەتی گەشەپێدانیان هەبێت”.
جێی باسە، ساڵی ڕابردوو هۆڵەندا 35,000 داواکاری پەنابەری لە نەتەوە جیاوازەکان وەرگرتووە، کە بە بەراورد بە ساڵی 2021 44٪ زیادی کردووە، سوریەکان گەورەترین گرووپ پێکدێنن (36٪ بەپێی ئامارەکانی هۆڵەندا). تا کۆتایی ساڵی 2022 ژمارەی خەڵکی سوریا لە هۆڵەندا گەیشتە زیاتر لە 53 هەزار.