ئەو کەسەی قورئانی سووتاند بە تۆمەتێک لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت

میدیاکانی سوید ئاشکرایان کرد، کە داواکاری گشتی شاری مالمۆ، لێکۆڵینەوەیەکیان لە دژی “ڕاسموس پالودان” بە تۆمەتی هاندان دژی گرووپێک کردووەتەوە، پاش ئەوەی ساڵی ڕابردوو کۆپیەکی قورئانی لە باشووری شارەکە سوتاند.

ڕۆژنامەی Kvällsposten ی سویدی لە زاری داواکاری گشتییەوە رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی لە دژی پالودان لەسەر دژایەتی کۆمەڵێ خەڵک و سوکایەتیکردن و دەستدرێژیکردن کراوە.

ئەم هەنگاوە نزیکەی ساڵێک دوای ئەوە هات کە قورئانی لە مالمو سووتاند و بووە هۆی ناڕەزایی و نائارامی لە شارەکەدا، داواکاری گشتی ئەوەشی وتووە، هۆکاری تەکنیکی پەیوەست بە لێکۆڵینەوەکە کاری دادگاییکردنەکەی دواخستووە.

پالودان ساڵی ڕابردوو لە سوید چەندین کۆپی قورئانی سووتاند، ئەوەش بووە هۆی زنجیرەیەک خۆپیشاندان، کە هەندێکیان ئاژاوەی بەربڵاوی لێکەوتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن