بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری ژنان دەتوانن بەمشێوە مەلە بکەن

بەڕێوەبەرایەتی مەلەوانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ژنان بە فەرمی و بێ پۆشینی سینگیان دەتوانن بچنە ناو مەلەوانگە، ئەو بڕیارەش بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی جیاوازی نێوان ژنان و پیاوان دێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەو سکاڵایە هات کە لەلایەن نووسینگەی دژە جیاکاری بەرلین لە ژنێکەوە وەریگرتبوو، کە وتبووی هەست بە جیاوازی دەکات لە بەرامبەر ئەو پیاوانەی کە دەتوانن بە ڕووتی مەلە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی مەلەوانی دەڵێ، دوای ئەو سکاڵایە، لە داهاتوودا بەڕێوەبەرایەتی مەلەوانی بەرلین، یاساکانی ناوخۆی خۆی و ڕێنماییەکانی گەرماوکردن بە جۆرێک جێبەجێ دەکات، کە ڕێز لە یەکسانی ڕەگەزی بگرێت و، مەلەکردنی ژنان بە سینگی رووتی رێی پێ دەدرێت.

جێی باسە، خزمەتگوزاری دژ بە جیاکاری بەرلین پێشوازییەکی گەرمی لە بڕیارەکە کرد.

ڕەنگە بە دڵت بن