نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی (پەرلەمان)ی فەرەنسا، پێشنیارێکیان پێشکەش کردووە، تا بە یاسایەک بڵاوکردنەوەی وێنەی منداڵان لەسەر ئینتەرنێت سنووردار بکرێت.
ئەم پێشنیارە دوای ئەوە دێت کە “مافەکانی وێنە” منداڵان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پێشێلکاری جۆراوجۆریان بەرامبەر کراوە.
ئەم پێشێلکارییانە وای لە دەستەڵاتدارانی گشتی و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی فەڕەنسا کرد، کە لەڕێگەی یاسای پێشنیارکراوەوە ئەم پێشێلکاریانە کەم بکەنەوە.
ئەم پڕۆژە یاسایە، کە لەلایەن حکومەتی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆنەوە پشتگیری دەکرێت، بە تایبەتی ئامانجی گرووپێکی کاریگەرە گەشەسەندووەکەیە کە ناوبانگ و پارە پەیدا دەکەن بە نیشاندانی ژیانی منداڵەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییە فەڕەنسییەکان دەڵێن، ئەم یاسایە هەوڵێکە بۆ پاراستنی “تایبەتمەندی منداڵان و دوورکەوتنەوەیان لە ئیستغلالکردنیان لەلایەن دایک و باوکیانەوە”.
نموونەیەکی ئەم جۆرە پێشێلکاریانە ئەوەیە کە هەندێک لە دایک و باوکان دیمەنی سوکایەتی پێکردن بڵاوئەکەنەوە بەمەبەستی پێکەنینی بەکارهێنەران.