دوای ئەوەی بە ئۆنلاین و بوون بە ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، عاشقانی پشیلە سەردانی شاری شتسیسینی پۆڵەندی دەکەن بۆ ئەوەی چاویان بە پشیلەیەکی رەش و سپی بە ناوی جاسیک بکەوێت.
پشیلەی “ئەستێرە” لەسەر بەتانیەکی بچووک و لە سندوقێکی تەختە دروستکراودا دەمێنێتەوە، کە لەلایەن خاوەنەکەیەوە دروستکراوە و، پشیلەکە زیاتر لە دە ساڵە لە شەقامی کاسزۆڤسکا دەژی.
شوێنی نەخشەی شاری “پشیلە جاسیک” دەیان پێداچوونەوەی پێنچ ئەستێرەیی بەدەست هێناوە بۆ سەرنج ڕاکێشان، وەک قەڵای ڕێنسانس بۆ ئەوەی پلەی یەکەم وەربگرێت.
شیمۆن ماکسموک، کارمەندی بنکەی زانیاری گەشتیاری لە شاری شتسیسین، وتی چیرۆکی ئەو کەسانەی لە دوورەوە دێن بۆ بینینی جاسیک سەرسوڕهێنەرن.
ئەو دەڵێ، پیاوێکی خەڵکی نەرویج بەهۆی جاسیک بڕیاریدا بێتە ئێرە، بەهۆی جاسیکەوە بەشێوەیەکی بەرچاو گەشتوگوزار زیادی کردووە، زۆر زیاتر لەوەی کە پێشبینیم دەکرد.
کارۆلینا نۆڤاک، بەڕێوەبەری هەژماری فەرمی تیکتۆک بۆ ڕۆژئاوای پۆمەرانیا، کە ئەو شارەی لێی دەژی، وتی: “جاسیک جیهانی پشیلەی کیم کارداشیانە، گەشتیاران دەستیان کردووە بە گەڕان بە دوایدا، ئەوەش دوای ئەوەی ناوبانگی لە ئینتەرنێتدا پەیدا کرد”.
هەندێک لە هەواداران، ناوبانگی جاسیک دەگەڕێننەوە بۆ باوەڕبەخۆبوون و ڕوخساری نەرمونیانی، هەندێکی تر دەڵێن، ناوبانگی ئەو شارەیە کە سەردانیکەرانی رادەکێشێت، کە پێشتر بەناوبانگە بە قەڵا مێژووییەکان و باخچەکان و دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکانی کەناری ڕووبارەکە.
جێی باسە، هەندێک لە دانیشتوانی شارەکەش نیگەرانن و پەرستارێک لە کۆمەڵەی چاودێری ئاژەڵان دەڵێت، خەڵک خواردنی نەشیاو دەدەنە جاسیک.