سڤینسکا داگبلادێت ئاشکرایکرد، کە خزمانی ئەو کەسانەی پەیوەندیان بە تاوانی ڕێکخراوەوە هەیە، لە ترسا سوید جێدەهێڵن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبەر دەست ڕۆژنامەکەدان، هۆکاری ئەوەش ئەوەیە، کە تۆمەتباران بە کوشتنی کەسوکارەکانیان دەستیان کردووە بە تۆڵەسەندنەوە لە دوژمنەکانیان.
ئەو ئاگرەی ئەلبی و کوشتنی باوک لە تولینگ کە لە سەرەتای مانگی ئازاردا ڕوویدا، لەو جۆرە تۆڵەسەندنەوانەن.
مارتن لازار، ئەفسەری پۆلیسی پۆسیێرکا، وتی: ئێستا سنووری نوێ پەڕیوەتەوە، نابێت هێرش بکرێتە سەر خەڵکی بێتاوان.
بەپێی زانیارییەکانی ئێس ڤی دی، ڕووداوەکانی ئەلبی و تولینگ، بەشێکن لە ناکۆکی نێوان سەرکردە چەتەکانی “ڕێوی کوردی” و “یۆنانی”.