ئارەقکردنەوەی شەوان نیشانەیەکی باوە کە لەوانەیە زۆربەی خەڵک هەستی پێ بکەن، بەتایبەتی لە هاوین، یا کاتێ ئەنفلۆنزایان هەیە، بەڵام کاتێ هیچ یەک لەوانەت نەبن و شەوان ئارەق بکەیتەوە، ئەوا بینینی پزیشک پێویست دەبێت.
ئارەقی شەوان دەتوانێ نیشانەی جۆرێک لە شێرپەنچەی خوێن بە ناوی میلۆما بێت، جۆرێک لە خانەی خوێن کە کار دەکاتە سەر سیستمی بەرگری، ئێسک و گورچیلە.
چارەسەرەکانی میلۆما لە دوو دەیەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە، لەگەڵ زیاتر لە نیوەی ئەو نەخۆشانەی کە بەلایەنی کەمەوە پێنج ساڵ دوای دەستنیشانکردن دەژین، ئەوەش بەگوێرەی توێژینەوەی شێرپەنچەی بەریتانیا.
تاقیکردنەوەکان هەمیشە بە خوێن و میز، یا سینگی لە رێی تیشکی ئێکس دەکرێن، وە لەوانەیە پێویستی بە تاقیکردنەوەی زیاتر بێت لە نەخۆشخانە، وەک سکانێکی ئێم ئاڕ ئای، یا بایۆپسی ئێسک.
ئەگەر ئارەقەکردن لەگەڵ دابەزینی کێش بێت، دەبێتە مایەی نیگەرانی، چونکە نیشانەکان ئاماژە بە شێرپەنچە، لیمفۆم، یان تەنانەت هەوکردنی بەکتریاکان دەکەن.
نیشانەکانی میلۆما:
ئازاری ئێسک
لاوازی و ماندوو بوون
دابەزاندنی کێش و کەمبوونی کێش
هەوکردنی زۆر جار
لاوازی، یا بێهێزی لە قۆڵ و قاچەکان