سەرۆک بارزانی بە گەرمی پێشوازی لە كۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی كردو پشتیوانی هەمە لایەنەی خۆی بۆ
رەوەندی كوردستانی دووپات كردەوە.
ڕۆژی یەكشەممە، رێککەوتی 12ی 3ی 2023ی زایینی سەرۆک مەسعوود بارزانی لە بارەگای بارزانی پێشوازی لە كۆمیتەی بەڕێوەبەڕی کۆنفدراسیۆنی
ڕەوەندی کوردستانی کرد.
لەو دانیشتنەدا سەرۆكی كۆنفیدراسیۆن ئیسماعیل كامیل باسێكی هەمە لایەنەی لەسەر كارو تێكۆشانی كۆنفیدراسیۆن پێشكەش كردو دواین چالاكی و بەرەوپێشچوونەكانی شیكردەوە
دواتر سەرۆك بارزانی وێڕای ماندوونەبوونی لە كۆمیتەی بەڕێوەبەڕی كۆنفیدراسیۆن و بەخێرهاتنەوەیان بۆ كوردستان،
لەسەر بایەخ و پێگەی رەوەندی كوردستانی پێداگری كردەوە.
لە بڕگەیەكی دیكەی ئاخافتنەكەی دا باسی لەسەر ئەوە كرد كە پێویستە كوردانی دەرەوە كوردایەتی بكەن و دۆست و پشتیوان بۆ دۆزی رەوای كوردستان زیاد بكەن و هەروەها بایەخ بە پەروەردەی كوردستانی و زمانی كوردی بدەن و داواشی كرد كۆنفیدراسیۆن لە تێكۆشانی خۆیاندا یاسا و پێوانەكانی ئەو وڵاتانە ڕەچاو بكەن و ڕێزی لێبگرن هاوكات بۆ یەكریزی كوردستانی تێبكۆشن