دوای نزیکەی چوار مانگ لە گەیشتنی بەلەمێکی گەورەی ماسیگرتن بۆ یۆنان، دادگایەکی یۆنانی ماسیگرێکی میسری بە قاچاخی کۆچبەران تۆمەتبار کرد و، سزای 280 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
دادگایەکی یۆنانی، سزای 280 ساڵ زیندانی بەسەر ماسیگرێکی میسریدا سەپاند، ئەوەش دوای ئەوەی بەتۆمەتی لێخوڕینی بەلەمێکی کۆچبەران لە دۆخێکی مەترسیداردا و بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەمرۆڤ تۆمەتبارکراوە.
مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوو، پیاوێکی میسری تەمەن 45 ساڵ بەناوی ح- فەلاح، کوڕە 15 ساڵانەکەی لەگەڵ 500 کۆچبەری دیکە بە بەلەمێکی گەورەی ماسی گرتن گەیاندە یۆنان.
گرووپ و چالاکوانانی مافی مرۆڤ، ئیدانەی سزاکەی دەکەن و دەڵێن ماسیگرە میسرییەکە بەهۆی ئەو بارودۆخەوە ناچاربووە کارامەیی کەشتیوانی خۆی بەکاربهێنێت.