هەرێمێک داوای زوو دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی هیسنی ئەلمانیا، داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی کردووە کە کاری زیاتر بکات بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرە ڕەتکراوەکان.

بۆریس ڕاین، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی هیسن، لە لێدوانەکانیدا بە ماڵپەری هەواڵی (T-Online)ی ئەڵمانیای ڕاگەیاند، ڕاستە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرە رەتکراوەکان بۆ وڵاتەکانیان هەیە، بەڵام لە پراکتیکدا هەرێمەکەمان ناتوانێت دانوستان لەگەڵ وڵاتانی بنچینەدا بکات بۆ گەڕانەوەی ئەو پەنابەرانەی مافی مانەوەیان ڕەتکراوەتەوە.

جێی باسە، لەو هەرێمەدا نزیکەی هەزارپەنابەر لە کۆی 17800 پەنابەر، دەبێت دیپۆرت بکرێنەوە، چونکە مافی مانەوەیان رەتکراوەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن