چەند پەنابەرێک لەسەر کاردانەوەکانیان لە هەمبەر سوتاندنی قورئان سزا دەدرێن

دوو پەنابەری مسوڵمان کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە سوتاندنی قورئان کردبوو، لە سوید سزا دران.

دوای ئەوەی راسمۆس پالۆدان لە سوید قورئانی سوتاند، ئەوەش کاردانەوەی لای پەنابەرە مسوڵمانەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دروستکرد، دادگای باڵا سزای زیندانیکردنی بۆ دوو پەنابەر بە تاوانی توندوتیژی دژ بە پۆلیس دەرکرد.

ئەمڕۆ دادگای باڵای سوید، سزای سێ ساڵ و سێ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر ئەو دوو پەنابەرەدا سەپاند، ئەوەش بەهۆی ئاژاوەگێڕی لە سڤیاپارکین لە ئۆربرۆ.

ڕەنگە بە دڵت بن