سێ کۆچبەر بریندار دەبن

دوای ئەوەی پۆلیس شوێن ئوتۆمبێلێکی کۆچبەران دەکەوێت، تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبن و بەوهۆیەشەوە، سێ کۆچبەر و قاچاخچییەک برینداربوون.

بەگوێرەی وتەی پۆلیس، لە باکووری مەکدۆنیا، ئوتۆمبیلێکی هەڵگری 11 کۆچبەر، پاش ئەوەی لە بازگەی پۆلیس رانەوەستاوە، پۆلیس دوایدەکەوێت و تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبن، بۆیە سێ کۆچبەریان بریندار بوون.

ڕووداوەکە لە شاری وڵزی ناوەندی مەکدۆنیا ڕوویداوە و، چوار کەسیش برینداربوون، کە سێ کۆچبەر بوون و یەکێکیش گومان دەکرێت قاچاخچی بێت، لەنێو کۆچبەرەکاندا پێنج پاکستانی و سێ هیندی و سێ ئەفغانی هەبوون.

پۆلیس دەڵێ، کە گومانلێکراوەکە کەسێکی 27 ساڵەی مەکدۆنییە و دەستگیرکراوە، هاوکات کۆچبەرە بریندارەکانیش براونەتە نەخۆشخانە و، ئەوانی دیکەشیان بردووە بۆ بنکەی دەستبەسەرکردن لە سنووری گۆگۆڤیجا بۆ دیپۆرتکردنەوەیان بۆ یۆنان.

ڕەنگە بە دڵت بن