زیاتر لەسەدا 70ی پەنابەرانی ئۆکرانی لە سوید بێکارن، ئەوەش سەرەڕای بەڵێنی سیاسەتمەداران بۆ دەستەبەرکردنی کار بۆیان.
لە زیاتر لە 30,000 خەڵکی ئۆکرانی تەمەنی کارکردنیان هەیە لە سویدن، بەڵام نزیکەی 1500 کەسیان بە یارمەتی ئۆفیسی دامەزراندن کاریان دۆزیوەتەوە.
بەرپرسی ئۆفیسی کار ترێس لیندسترۆم گوتی: “ئێمە دەرفەتی سنووردارمان بۆ دەستەبەرکردنی کار هەیە”.
ڕاپرسییەکە لەلایەن ڕێکخراوی پشتگیری پیشەیی بۆ ئۆکرانییەکان دەریخستووە، کە نزیکەی حەوت لە دە ئۆکرانی لە سوید بێکارن، هەرچەندە لە 10 کەس نۆیان بەدوای کارێکدا دەگەڕێن.
وەزیری ئێستای کار و یەکخستن جۆهان بێرشۆن گوتی، پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ دامەزراندنی پەنابەرانی ئۆکرانی و دەبێ کار بۆ ئەو کەسانە ئاسان بکەین.