بەرپرسی ناوەندی لەندەن خەڵاتێکی جیهانی وەردەگرێت

رزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خەڵاتی رێزلێنانی سەرکردایەتی لاوانی جیهانی وەرگرت

ئەم خەلاتانە سالانە بەرێوە دەچێت هەر سالێک لە ولاتێک ,ئەم سال لەشاری دوبەی ، چوار کورد خەڵاتکران هەریەک بە هۆکارێک
رزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی لەندەن،
کە زۆرترین خزمەتی بە قوربانیانی جەنگ کردووە لەنیشتیمانی خۆی و ولاتی بەریتانیا
و ،وەک سەرۆکی دەزگای نێودەولەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی،لەلایەن
رێکخراوی ناوبراو خەڵاتکراوە

جێی باسە لیژنەیەکی هەشت کەسی پاش بەدواچوون و لێکۆلینەوە لە کاروچالاکییە مەدەنییەکان و چاوخشاندن بەئەرکی مرۆیی و دۆستانەیان لە ساڵانی پێشوو ،ئەو کەساییەتییەکان دەسنیشانکراون

ڕەنگە بە دڵت بن