لەچوارچێوەی سەردانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی ژوردسرانی بۆ هەرێمی کوردستان ،شاندی ناوبراو سەردانی ڕێکخراوی بارزانیان کرد و لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراوی ناوبراو پێشوازی کران
شاندێکی کۆمیتەی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی رەحیم رەشیدی، نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە ئەمریکاو کەنەدا، سەردانی رێکخراوی خێرخوازی بارزانیان لە هەولێر کرد،و شاندی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆن لە لایەن موسا ئەحمەد سەرۆکی رێکخراوەکە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
لەو دیدارەدا دوو لایەن وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی کوردانی تاراوگە، گرنگی کارو چالاکیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کۆکردنەوەی یارمەتی و پشتیوانی بۆ کوردستانیان و هەروەها چڕکردنەوەی هەستی هاوکاری و پەرپێدان بە کاری مرۆیی و خێرخوازی بە چڕی ئاڵوگۆری بیرورایان کردو چەند پرۆژەو بڕیاریان پێکەوە تاوتوێ کرد.
هەروەها دوو لایەن لەسەر هاوئاهەنگی و هاوکاریی باشتری نێوانیان بۆ چالاكییە خێرخوازییەکان و کاری مرۆیی لە داهاتوودا، پێداگرییان کردەوەو بە پێویستیان زانی کە دیدارو کۆبوونەوەکان بە بەردەوامی درێژەیان هەبێ.